بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وێڕای پەسەن کرانی گەڵاڵەی وەدەرنرانی هێزی بیانی و بەتایبەت هێزی ئەمریکایی لە خاکی ئێراق لە لایەن نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەوە، کاربەدەستانی واشینگتۆن یەک هەنگاویشیان بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانیان لەم وڵاتە هەڵنەگرتووە.
نصرالشمری وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای ئێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا ئیستایش هەر بەردەوامە لەسەر بنپێ کردنی مافی سەروەریی وڵاتانی سەربەخۆ و درێژە دەدات بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو گەلانەی کە هەوڵ دەدەن بۆ گەیشتن بە ئازادی، ئاسایش و ئاسوودەیی.
وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبای ئێراق وتیشی: بە ئامانج کردنی خەڵکی مەدەنیی بێ تاوان و دارایی و سامانی ئەوان لە لایەن هێزی سەربازیی تیرۆریستیی ئەمریکاییەوە، لە ئاراستەی هەر ئەو کردەوە و ئاکارانەیدایە کە مەترسین لەسەر هەموو مرۆڤایەتی.
شایانی باسە خەڵک و گرووپە ئێراقییەکان خوازیاری چوونەدەری هێزی تیرۆریستیی ئەمریکایی لە ئێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەیش گەڵاڵەیەکی سەبارەت بە پێویستیی چوونەدەری ئەم هێزانە پەسەن کردووە.
342/