بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: یەکەکانی خۆفڕی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وەڵامی دەست درێژی و گەمارۆی ستەمکارانەی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی گەلی یەمەن و ھەروەھا پێشگرتن بە ھاتنی کەشتییەکانی ھەڵگری بەرھەمە نەوتییەکان بۆ بەندەرەکانی یەمەن، بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ناسراو بە «شکاندنی گەمارۆی_١» قوڵایی خاکی عەرەبستانی کردە ئامانج.
«سەریع» لە بارەی وردیاتی ئەم ئۆپراسیۆنە وتیشی: ھێزە چەکدارەکانی یەمەن لەم ئۆپراسیۆنەدا بە ٩ خۆفڕ ئامانجە گرینگەکانی نێو خاکی عەرەبستانیان کردە ئامانج.
وتیشی: پاڵاوگەی نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆ لە ڕیاز بە سێ خۆفڕی «سەمادی_٣» کراوەتە ئامانج ، ھەروەھا دامەزراوەی ئارامکۆ لە جیزان و ئەبھاو بنکە ھەستیارەکانی دیکەی عەرەبستان بە شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی «سەمادی_٣» کراونەتە ئامانج.
ئەم کاربەدەستە یەمەنییە جەختی لەوەش کردەوە کە، ھێزە چەکدارەکانی یەمەن لە چوارچێوەی وەڵامی یاسایی بە دەست درێژکاری و گەمارۆکان، لەگەڵ نەتەوەی پشوودرێژو خەباتکاری یەمەن پەیمان گرێ دەدات کە بۆ تەنیا چرکەیەکیش لە وەڵامی دەست درێژکاری و بایکۆتی ستەمکارانەدا نەسەڵەمێتەوە.
342/