AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٢ ئازار ٢٠٢٢

٤:٣٢:١٤ ب.ن
1238281

گردبوونەوەی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی حەڵەب بۆ داکۆکی لە ڕووسیا

خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی حەڵەبی سووریا بە بەرپاکردنی گردبوونەوە پشتگریی ڕووسیایان کرد لە شەڕی ئۆکرانیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی حەڵەب لە باکووری سووریا لەو گردبوونەوەیە دا بە بەرز کردنەوەی پارچەنووس و ھەڵدانی دروشم لەگەڵ گەلی ڕووسیا ھاودەردیی خۆیانیان دەربڕی.

خوێندکارانی زانکۆی حەڵەب ھەروەھا نەیارەتیی خۆیانیان لەگەڵ سیاسەتەکانی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوایی کە ئامانجەکەی لاواز کردنی ئاسایشت و سەقامی ڕووسیایە دەربڕی.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش دا خوێندکاران، مامۆستایان و کارمەندانی زانکۆی دیمەشق و حومسی سووریا بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان، لەگەڵ مۆسکۆ لە خۆڕاگرتنی لە ھەمبەر سیاسەتەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا ھاوپشتییان دەربڕی.

342/