AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

١٠ ئازار ٢٠٢٢

٥:١٨:٥٢ ب.ن
1237828

سەیید حەسەن نەسروڵڵا: متمانەکردن بە ئەمریکا گەمژەییە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا دڕندەکاریی زۆری بەرامبەر بە خەڵکی وڵاتانی جۆربەجۆر ئەنجام داوە، بە ڕاشکاوی وتی: متمانەکردن بە ئەمریکا نەزانی و گەمژەییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی سێ شەممە لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ڕۆژی «گیانباز»ەوە وێڕای ئاماژە کردن بە قەیرانی ئۆکرانیاو ڕووسیا، بە گرینگترین ئاڵوگۆڕی زانی و وتی: ئەمریکاو بریتانیا، ئۆکرانیایان بەرەولای شەڕ پاڵ پێوە نا، چونکو سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند بوو کە ئەوبەرایەتیی ئەم وڵاتە شەڕ لەگەڵ ڕووسیاو چینە، پیلانی ئەمریکا ئەمە بوو کە ھەر جۆرێک بووە ئۆکرانیا بە شەدەوە تێوە گلێنێ و ڕێ لە ھەرچەشنە ڕێککەوتنێکی ئەو وڵاتە لەگەڵ ڕووسیا بگرێت.

نەسروڵڵا ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە وتەکانی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە بارەی ئەمەی کە ڕۆژئاواییەکان ئەم وڵاتەیان بەرەڵڵا کردووە، وتیشی: سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ئەمڕۆ ھیوابڕاو بووە، چونکو ھیچ یارمەتییەکی لە لایەن ئەمریکاوە نەبینیوە، ئەمریکییەکان تەنانەت وتوویانە کە تاقە سەربازێکیش ڕەوانەی ئۆکرانیا ناکەن چونکو سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ئامادەیە داخوازییەکانی مۆسکۆ لێک بداتەوە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەس بەرژەوەندیی سیاسی و ئابووری ھەڵوێستەکانی ئەمریکا دیاری دەکات، وتیشی: جیھان چەند مانگ لەمەوبەر شایەتی ھەڵاتنی ئەمریکا لە ئەفغانستان بوو. سەرۆک کۆماری ھەڵاتووی ئەفغانستانیش وتبووی، ھەڵەکەم لەوەدا بوو کە پشتم بە ئەمریکاو ھاوبەشەکانی بەست و متمانەم پێ کردن، ئەویش گوێی لە قسەی کەس نەگرت ھەتا ئەوەی بەسەر ھات.

342/