AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

١٠ ئازار ٢٠٢٢

٥:١٨:١٦ ب.ن
1237827

ئەمریکا یەکێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەی ١١ی سپتامبەری ڕادەستی عەرەبستان کردەوە

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا باسی ڕادەست کردنەوەی شارومەندێکی سەعودیی کردووە کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو لە کەنداوی گوانتانامۆ بە تۆمەتی بەشداری لە ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەری ٢٠٠١ ڕاگیرا بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  پنتاگۆن ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە «لۆید ئاستین» وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا لە چوارەمی فڤریەی ٢٠٢٢دا کۆگرێسی لە نیازی خۆی بۆ ڕادەست کردنەوەی «موحەممەد قەحتانی» لە گومانلێکراوانی ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر بە عەرەبستانی سەعودی ئاگادار کردەوەو وتی ئێمە بە ھاوکاریی ھاوبەشە عەرەبستانییەکانمان بەستێنی پێویستمان بۆ گواستنەوەی ھێمنی ناوبراو خۆش کردووە.

پرسی گواستنەوەی «قەحتانی» دوای ئەوە ھاتە ئاراوە کە لێژنەی پیاداچوونەوەی «گوانتانامۆ» بەم ئەنجامە گەییشت کە ئیدی پێویست ناکات ناوبراو بۆ پاراستنی ئاسایشتی ئەمریکا لە ھەمبەر ھەڕەشەیەکی دیکە لە زینداندا ڕابگیردرێت.

ئەم لێژنەیە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەو شارومەخندە زیندانییەی عەرەبستان لە بەندیخانەی گوانتانامۆ لە ڕووی دەروونییەوە لە بارێکی ڕێک و پێک دا نییە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لێژنەکە بۆ گواستنەوەی «قەحتانی»، پشتگریی بنەماڵەکەی و کوالیتی ئاگاداری لە ناوبراوی لە وڵاتەکەی کردووە بە مەرج. 

342/