AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٩ ئازار ٢٠٢٢

٤:٢٩:٢٥ ب.ن
1237455

سووریا:ھێرشەکانی داعش و ڕژێمی زایونی دەربڕی ھاواھەنگییانە

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: ھێرشەکانی داعش و ڕژێمی زایونی وا دەردەخات کە ھەردووک لایان لە دڕندەکارییەکانیان دژی جەماوەری سووریا ھاواھەنگن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەھێرشەکانی ڕۆژی دووشەممەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکانی ڕیفی دیمەشق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە ڕاشکاوی ڕایگەیاند: ھێرشی زایونییەکان بۆ سەر دیمەشق تەنیا چەند کاژێر دوای دڕندەکاریی تاقمی تیرۆریستی داعش ئەنجامی گرت کە دیارە ئەمەش دەربڕی ھاواھەنگیی وردو ڕاستەوخۆی نێوان ھەردووک لای تاوانکارە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وتووشیەتی: دەرفەت قۆستنەوەی ڕژێمی زایونی و داعش لە ڕووداوە نێونەتەوەییەکان بۆ شاردنەوەی دڕندەکارییەکانیان نابێتە ھۆی ئەوەی کە ناحەق وەک حەق لە قەڵەم بدرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ڕێکخراوەی نەتەوەکان و ئەنجومەنی ئاسایشت بەرپرسی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی و داعش دژی جەماوەری سووریان و دەبێ بەدوور لە پێوەرە دووفاقانەکان لەگەڵ ئەم مەترسییە بەبڕشتانەیەی دژی ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی ڕووبەڕوو بینەوە.

342/