AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٩ ئازار ٢٠٢٢

٤:٢٧:٥٠ ب.ن
1237453

ڕەخنەی وەزیری دەرەوەی سووریا لە ڕاکێشرانی تیرۆریستان بۆ شەڕی ئۆکرانیا

وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە خڕکرانەوەی تیرۆریستانی سەقانگرتووی باکووری سووریا بۆ ڕەوانەکردنیان بەرەو ئۆکرانیا، وتی: مۆسکۆ بە ئامانجی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی خۆی دەگات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  دوابەدوای جوڵانەوەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوا لە نزیکی سنووری ڕووسیا، «ڤلادیمیر پوتین»  سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ٢٤ی فڤریە لە وەڵامی داخوازیی یارمەتیی سەربازیی سەرۆک کۆمارانی «دۆنتێسک» و «لوھانێسک» لە ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا فەرمانی ئەنجام درانی ئۆپراسیۆنی تایبەتیی سەربازیی لە ناوچەی «دۆنباس»دا دەرکرد.

لە ئێستادا ڕێکخراوەی ھیەواڵگریی دەرەکیی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، دەزگا ھەواڵگرییەکانی ناتۆ خەریکی گواستنەوەی تیرۆریستان بۆ ئۆکرانیان و بنکەی ئەمریکیی ئەلتەنف لە سووریا تیرۆریستان بۆ ڕاگواستنیان بەرەو «دونباس» ئامادە دەکات. لەم پەیوەندییەش دا «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا شەوی سێ شەممە وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا لە تیرۆریزم لە سووریادا داکۆکییان کردو ئەم وڵاتەش ھەر لە بەر ئەمەیە کە لە تەنیشتی ڕووسیادا وەستاوە، بەڵام یەکێتیی ئەورووپا لە نازیسم لە ئۆکرانیا پشتگری دەکات.

وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە داگیرکەرانی ئەمریکی ھێشتاش ھەر باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەدان، وتی: ئەگەر خۆڕاگریی سووریا نەبایە ڕۆژئاوا بە سەر تەواوی جیھاندا زاڵ دەبوو.

342/