بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «مەھەند ئەلحاج» ئەندامی پەرلەمانی سووریا شەوی سێ شەممە ڕەخنەی لە شەڕی میدیایی ڕۆژئاوا دژی دیمەشق و مۆسکۆ گرت و پێی داگرت: ئەو شەڕە میدیاییەی کە سووریا بەرەوڕووی ببووەوە، ھەر ئەو شەڕەیە کە ئەمڕۆ ڕووسیاش گیرۆدەی بووە.
ئەلحاج بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕووسیا لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی خۆی لە ئۆکرانیا ئاگای لە پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیلە، وتیشی: ھەر ئەمەش وایکرد کە ماوەیەکی زیاتر بخایەنێت ھەتا بگاتە کییەف.
ئەم نوێنەرە سو.ورییە وێرای ئاماژە کردن بە بیانووی بەرپرسانی ئۆکرینی بۆ ورووژاندنی ناتۆو دەستوەردان لە قەیرانی ڕووسیا وتیشی: ڕووسیا توانی جڵەوی دۆخەکە بگرێتە دەست و لە کردەو وتەدا ئەوە بسەلمێنێ کە پابەندی بەڵێنەکانیەتی.
342/