AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٥ ئازار ٢٠٢٢

٤:٣٢:٢٥ ب.ن
1235943

پاشمیری سەعودی ھەڵوێستی وڵاتەکەی لە ھەمبەر ڕژێمی زایونی ڕوون دەکاتەوە

دوای دەرکەوتنی ھێندێک گۆڕانکاریی ئاشکراو نھێنی لە پەیوەندییەکانی عەرەبستانی سەعودی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بە تایبەت لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو، سەرەنجام پاشمیری سەعودی دانی نا بە ھەڵوێستی سەرەکیی وڵاتەکەی لە ھەمبەر ڕژێمی زایونی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «موحەممەد بن سەلمان» پاشمیری سەعودی کە ھەتا ئێستا نیگەرانی ئەوە بوو کە بە پەیوەست بوونی بە ڕێککەوتنی «ئابراھام» وڵاتەکەی جێ و شوێنی خۆی لە جیھانی عەرەب دا لە دەست بدات، لە ئێستادا بڵقی بێ دەنگیی تەقاندووەتەوەو لە وتووێژێکدا لەگەڵ بڵاوکراوەی ئەمریکیی «ئاتڵانتیک» لەم بارەیەوە ڕای خۆی دەربڕیوە.

«بن سەلمان» لەم وتووێژەدا دانی یبەوەدا نا کە وڵاتەکەی ئیسرائیل وەک ھاوپەیمانێک چاو لێ دەکات و بەرژەوەندیی ھاوبەشی زۆریان پێکەوە ھەیە.

«بن سەلمان» ھەروەھا دانی بەوەش دا نا کە عەرەبستان و ڕژێمی زایونی خەریکی ھێندێک ھەوڵدانان بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییە ھاوبەشەکانیان.

وتەکانی «بن سەلمان» دوای ئەوە دێت کە پێشتر ڕژێمی سەعودی بە ئەنجام دانی ھێندێک کردەوەی ئاشکراو یان نھێنی لەوانە وتووێژ لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە مەڕ دامەزراندنی پەیوەندیی دیپلۆماسیانە، کردنەوەی ئاسمانی خۆی لە ڕووی فڕۆکەکانی ئیسرائیلی، سەردانی «بنی گانتێز» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی بۆ عەرەبستان، یەکەم گەشتی ئاسمانیی ڕیاز بۆ تەلەبیب، نیشتنەوەی یەکەم فڕۆکەی ئیسرائیلی لە فڕگەی ڕیاز، واژۆ کرانی چەند گرێبەستێک بە بایی سەد ملوێن دۆلار لە نێوان تەلەبیب و ڕیاز، سەردانی شاندێکی زایونی بۆ عەرەبستان و گرتنی نەیارانی ئاسایی بوونەوەی پەیئوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی لە عەرەبستان ئەوەی دەرخست کە ڕژێمی سەعودی بڕیاری خۆی داوە و سوورە لە سەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی دا.

342/