AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٥ ئازار ٢٠٢٢

٤:٢٦:٥٦ ب.ن
1235937

ڕەت کرانەوەی داخوازیی ناوچەی دژەفڕین لە ئۆکرانیا لە لایەن ئەمریکاوە

ئەمریکا داخوازیی «زلێنسکی»ی بۆ ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە ئاسمانی ئۆکرانیا ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پێشتر «ڤلۆدیمیر زلێنسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا وێڕای داخوازیی وەدەرنرانی ڕووسیا لە ئەندامەتیی ھەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، لە سەر پێویستیی پێکھاتنی ناوچەی دژەفڕین لە ئاسمانی وڵاتەکەی پێی داگرتبوو.

«جان کربی» وتەبێژی پێنتاگۆن وێڕای ڕاگەیاندنی نەیارەتیی ئەمریکا لەگەڵ داخوازیی «ڤلۆدیمیر زلێنسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە بارەی پێکھاتنی ناوچەی دژەفڕین لە ئاسمانی ئۆکرانیا، ئەم بابەتەی بە واتای پێکدادانی نێوان ئەمریکاو ڕووسیا لێک داوەتەوە.

«کربی» جەختی لەوە کردووەتەوە کە، پێکھێنانی ناوچەی دژەفڕین بەبێ پێکەوەھەڵشاخانی فڕۆکەوانەکانی ئەمریکاو ڕووسیا مسۆگەر نابێت و دیارە ئەمەش پێکدادانی نێوان ڕووسیاو ئەمریکا بە ئاستێک دەگەیەنێت کە «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی حەزی پێ ناکات.

وتەبێژی پێنتاگۆن ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ھێزەکانی ئەمریکی لە ئۆکرانیا بەشەڕ نایەن، چونکو ئێمە نامانەوێ شەڕ لە نێوان ئەمریکاو ڕووسیا ھەڵایسێ، ئێمە بەدووی ھێزمەندکردنی یارمەتی دانی ئاسایشتیی ئۆکرانیاین بۆ ئەوەی بتوانن باشتر لە خۆیان بەرەڤانی بکەن.

342/