بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەکتەبی سیاسیی «گوردانەکانی حیزبوڵڵا»ی عێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە دەرکردنی بەیساننامەیەک ڕایگەیاند: بڕیارنامەی ٢٤٢٦، ئەنجومەنی ئاسایشتی وڵاتانی گەورەی خاوەنی ئەندامەتی ھەمیشەیی و چەوسێنەری خستە نێو پێڕستی ڕەشی گەلانەوە.
«گوردانەکانی حیزبوڵڵا»ی عێراق لە بەیاننامەکەی دا وێڕای ئاماژەکردن بەمەی کە «ھاوپەیمانیی سەعودی_ئیماراتی» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکیی لێ دەکرێت، نەیتوانی گەلی خەباتکاری یەمەن بە دەست درێژکارییە سەربازییەکەی و لەنێو بردنی ڕێکخراوە خزمەتگوزارییەکان و گەمارۆی بەندەرو فڕگەو بوارگەکانی ئەم وڵاتە بە چۆک دا بێنێ، جەختی کردووە: جیھانی ئەمڕۆ لە بەر ئەوەی کە زۆربەی زۆربەی وڵاتەکانی گەوتوونەتە گیانی نەتەوەیەک، گیرۆدەی ق ەیرانێکی ئاکاریی گەورەیە.
جێگای ئاماژەیە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕۆژی دووشەممە بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ئیماراتی بە مەبەستی تەشەنە پێ دانی قەدەغەی چەکەمەنیی لە کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی حیزبوڵڵاوە بۆ تەواوی ئەنساروڵڵای یەمەن، پەسەند کرد.
342/