AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٤ ئازار ٢٠٢٢

٦:٣٨:٠٦ ب.ن
1235622

«فەیسەڵ میقداد»، پەیمانی ناتۆ سەقامی جیھانیی توشی مەترسی کردووە

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: بەرنگار بوونەوەی پەرەسەندنی ناتۆ مافی ڕووسیایە، چونکو ناتۆ بووەتە مەترسییەک بۆ ھەموو جیھان و سوپای سووریاو ڕووسیا لە ئێستادا لەگەڵی دا دەستەوئێخەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆ ژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا لە سەر پشتگریی وڵاتەکەی لە ڕووسیا پێی داگرت و وتی: پەیمانی ناتۆ سەقامی جیھانیی خستووەتە مەترسییەوەو مەترسیی دەست پێکرانی ململانێیەکی جیھانیی پێک ھێناوە کە شیمانەی سەرھەڵدانی شەڕێکی بەربڵاو لەوانە شەڕی ناڤۆکیی پەرە پێ دەدات.

«میقداد» وێڕای پێداگریی دووبارەی سووریا لە سەر پشتگری کردن لە دەست پێ بوونی دانوستانی  کۆنفرانسی چەکداماڵین بە پێی بەرنووسی ڕێککەوتننامەی قەدەغەی تیرۆریزمی کیمیایی و بیۆلۆژی بە پشتبەستن بە دەقە پێشنیارکراوەکەی یەکێتیی سۆڤیەت وتی: سووریا بە توندی پێداگریی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە سەر دەست پێکرانی قەیرانی ئۆکرانیا بۆ خستنەمەترسیی ئاسایشتی نیشتیمانیی ڕووسیا ئیدانە دەکات.

«بەسام سەباغ» باڵوێزی ڕووسیا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش وتوویەتی: دیمەشق ھێرشی دوژمنکارانەی دژی ڕووسیا کە ڕۆژئاوا بە میدیاکانی وەڕێی خستووە بە تایبەت بڵاو کردنەوەی ڕێکخراوی ھەواڵ و ڕادەربڕینی درۆینەو وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی ساختە ئیدانە دەکات. 

342/