AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٣ ئازار ٢٠٢٢

٥:٠٤:٠٨ ب.ن
1235275

سەیید حەسەن نەسروڵڵا: ئەمریکا بەرپرسی ڕووداوەکانی ئۆکرانیایە

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە دەستپێکی کۆبوونەوەیەک دا کە بە بۆنەی سیھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی «سەیید عەبباس موسەوی» لە بەیرووت دا بەڕێوە چوو، وتی : ئەمریکا بەرپرسی ڕووداوەکانی ئۆکرانیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆژی سێ شەممە لەم کۆبوونەوەیەدا وتیشی: بە دەستپێکی ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا یڕێک کەس پەشتڕاستیان کردەوەو بڕێکیش ئیدانەیان کرد و کۆمەڵێکیش بێ لایەن بوونی خۆیانیان ڕاگەیاند، ئەوەی وا لەم ناوەدا گرینگە پێ و شوێن گرتنی ئەم ڕووداوە جیھانییەو وانە وەرگرتن لە ھەر چرکەو ساتێکیەتی.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا وتیشی: ئەمریکا بەرپرسی ئەو ڕووداوانەیە کە ئێستاکە لە ئۆکرانیا دەقەومێ، چونکو ئەو پێکدادانەی پەرە پێ داو ھیچ یارمەتییەکیشی نەدا بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ڕێگاچارەیەکی دیپلۆماسی و ڕاگرتنی شەڕ، بەڵکو زیاتر بۆ دەستپێکرانی تەوژمی ھێنا.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا، وێڕای ئاماژە کردن بە وتەکانی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە بارەی پێکدادانەکانی ئێستای ڕووسیاو ئۆکرانیاو پشتڕاست کردنەوەی بۆچوونەکانی ئەو حەزرەتە، وتیشی: ئەمریکا ھەر ھەوڵێکی بۆ ئەم دەرەنجامەی ئێستا داوەو ھەل و مەرجیش بۆ ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە دەڕەخسێنێ و ئەوەی وتا ئەمڕۆ ڕووی داوە پەند وەرگرتن بۆ ئەو کەسانەیە کە متوانە بە ئەمریکا دەکەن.

342/