AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٣ ئازار ٢٠٢٢

٤:٥٨:٤٦ ب.ن
1235266

ئاگرکەوتنەوەیەکی دڵتەزێن لە کۆگایەکی بازرگانی لە پێتەختی سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی ئاگرکەوتنەوەیەکی خوێناوییان کردووە لە کۆگایەکی بازرگانی لە دیمەشقی پێتەختی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە لە ئەنجامی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوەیەک لە کۆگای بازرگانیی «مۆڵ لامیرادا» ھەڵکەوتوو لە دیمەشق لانیکەم ١١ کەس گیانیان لە دەست داو ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.

«تۆفیق حیسابا» بەڕێوەبەری بەشی فریاکەوتنی وەزارەتی تەندروستیی سووریا وتوویەتی: تەرمی ١١ کەس گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی «ئەلموجتەھید» کە لەبەر قوڵ بوونی سووتانەکەیان دە کەسیان ناناسرێنەوەو بەس تەرمێکیان ناسراوەتەوە.

وەزارەتی نێوخۆی سووریاش گیان لە دەست دانی ١١ کەسی لەو کارەساتەدا پشتڕاست کردووەتەوەو وتوویەتی: ڕووداوەکە زیانێکی دراڤیی زۆریشی لێ کەوتووەتەوەو لێکۆڵینەوە بۆ دەرکەوتنی ھۆکاری ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ھەروا بەردەوامە.

342/