AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
سێشەممە

١ ئازار ٢٠٢٢

٨:٣٢:١٨ ب.ن
1234605

پیرۆزبایی جێژنی مەبعەسی پێغەمبەری ئیسلام (ص)

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ ڕەجەبی ساڵی ١٤٤٣ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ یەکەمی مارچی ٢٠٢٢ ڕۆژی مەبعەسی پێغەمبەری مەزن(ص)ـە.

جێژنی مەبعەس ئەو ڕۆژەیە کە حەزرەتی موحەممەد(ص) لە تەمەنی چل ساڵاندا لە ئەشکەوتی حەرا بەھۆی جبیرائیل و لە لایەن خوداوەندی مەزنەوە بۆ پێغەمبەرایەتی ھەڵبژێردرا.

بەڕێزی وەکوو دوایین باڵوێز لە ڕیزی پێغەمبەرانی مەزنی ئیلاھی لە ٢٧ی مانگی ڕەجەب لە ساڵی چلەمی «عامولفیل» بۆ پێعەمبەرایەتی ھەڵبژێردرا بۆ ئەوەی کۆمەڵگای نەزانی نوقمی جەھالەت و بێ ئیخلاقی بەرەو ڕەوشت بەرزی و کەرامەتی مرۆڤی و نەوس بەرزی بانگێشتن بکات.

بیعسەتی پێغەمبەری سەردار(ص) دەبێ وەکو دەستپێکی پێکھاتنی گەورەترین شارستانیەتی ئیسلامی و ئیخلاقیی جیھان بزانرێت کە مرۆڤەکانی لە پیس بوونی ھزری و بڕوایی بە درێژایی مێژوو دەرباز کرد.

پێغەمبەری مەزنی ئیسلام بە پەرجووی قورئانی کەریم وەکو باشترین و تۆکمەترین کتێبی ئاسمانی ھەڵبژێردراوە ، ھەڵبژاردنێک کە تەقینەوەی ڕوناکایی و دەرکەوتنی بەھا مرۆڤییەکان لە گۆڕەپانی ژیاندا بوو.

342/