بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە دەستی داوەتە ھێرش سەربازیی بۆسەر یەمەن و ئەم وڵاتەی لە زەوی و دەریا و ئاسمانەوە گەمارۆ داوە .
بە پێی راپۆرتی ئەلمەسیرە ، فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی ، ئەمڕۆ یەکشەممە چەندین جار ناوچە جیاجیاکانی سەعدەیان بۆردومانکرد .
بە پێی ئەم راپۆرتە ، ھاوکات چەند ناوچەی پارێزگەی زماریش بۆردومانکران . سەرچاوە یەمەنیەکان دەڵێن ئەو پەلامارانە زیاتر ، ناوچە مەدەنیەکانی گرتووەتەوە .
یەمەن زیاتر لە 7 ساڵە رووبەڕووی پێشێلکردنی جدیی زۆرێک لە بنەماکانی مافی مرۆڤە لە لایەن عەرەبستانی سعودی و ھاوپەیمانەکانی .
342/