بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان بە تەلەفۆن لە گەڵ سێرگی لاورۆف وەزیری دەرەوەی رووسیا وتووێژی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەم وتووێژەدا وێڕای ئاماژە بە دانوستانەکانی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە ڤیەنا، وتی: ئێمە لە دانوستانەکاندا هێڵە سوورەکان نابەزێنین .
ئەمیرعەبدوڵاهیان سەبارەت بە دۆخی ئۆکراین و شارۆمەندە ئێرانییەکانی ئەو وڵاتەش وتی: هەوڵ ئەدەین شارومەندە ئێرانییەکان لە رێگای وڵاتانی دراوسێوە بگەڕێنینەوە بۆ ئێران.
ناوبراو جەختی کردەوە : دابینکردنی ئاسایشی شارومەندە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئۆکراین خواستی جیدی ئێمەیە و چاوەڕوانی ئەوەمان هەیە دۆخێکی ئارام بۆ هاتنە دەرەوەیان لەو وڵاتە دابین بکرێت.
لاورۆف وەزیری دەرەوەی رووسیاش لەم وتووێژەدا وتی: ئێمە هەمیشە لە هەڵوێستی ئێران لە ڤیەنا پشتیوانیمان کردووە و لە گەڵ هاوڕێ ئێرانییەکانی خۆمان پێوەندی باشمان هەیە و درێژە بەم هاوکارییە ئەدەین.
ئەو وتیشی: دڵنیا بن رووسیا گرینگی ئەداتە پاراستنی گیانی خەڵک و شارومەندانی وڵاتانی بیانی.
342/