AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

٢٦ شوبات ٢٠٢٢

٥:٤٦:٠٦ ب.ن
1233454

وتووێژی تەلەفۆنیی سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا لە بارەی ئۆکرانیاو دانوستانەکەی ڤییەنا

نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند: ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و «ڤیلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەناو دوایین گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا پێکەوە بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ڤیلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی ئێران، لە بارەی ڕەوتی گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە ئۆکرانیاو بڕیارەکەی بۆ ڕاپەڕاندنی ئۆپراسیۆنی تایبەتیی سەربازی بۆ بەرەڤانی کردن لە دانیشتووانی کۆمارییەکانی «دۆنباس» بە گوێرەی یاساو ڕێسا نێونەتەوەییەکان و بەڵێنەکانی ڕووسیا لە ڕێککەوتننامەکانی دۆستایەتی و ھاوکاری و یارمەتی دانی کۆمارە جەماوەرییەکانی «دۆنتێسک»و«لۆھانسێک» ئاگاداری کردەوە.

لە بەیاننامەکەی کۆشکی کرملین دا ھاتووە: سەرۆک کۆماری ئێرانیش بەش بە حاڵی خۆی ڕایگەیاندووە کە لە پەرۆشیی ڕووسیا لە بواری ئاسایشتی دا لە بەر ھەنگاوەکانی ئاسایشت تێکدەری ئەمریکاو پەیمانی ناتۆ تێ دەگات.ڕەییسی و پوتین لە درێژەی وتووێژەکانیاندا لە بارەی ھەوڵی دیپلۆماسیانە بۆ پاراستن و ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەرجامیش بیروڕایان گۆڕیوەتەوە.

342/