AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

٢٥ شوبات ٢٠٢٢

٩:٠٣:٢٤ ب.ن
1233130

پارێزگاری دهۆک: هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێ باشترین پێوەندییان هەبێت

پارێزگاری دهۆکی ھەرێمی کوردستان وێڕای ناوبردنی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک وڵاتێکی دۆست و برا، جەختی لەوە کردەوە کە دەبێ هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران باشترین پێوەندییان پێکەوە هەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەلی تەتەر» پارێزگاری دهۆکی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، وتی: پێوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەریمی کوردستان مێژوویەکی دوور و درێژیان هەیە و بەردەوام دۆستانە و لە ئاستێکی باشدا بوونە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە پێوەندیی بەرفراوان و پتەو لەهەموو بوارەکانی سیاسی، ئابووری و کەلتوورییەوە لەگەڵ ئێران، هیوای خواست ئەم پێوەندییە مێژووییەی نێوان دوو لایەن، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەوپێشچون بەخۆوە ببینێت و بەرفراوانتر ببێت.

پارێزگاری دهۆک، ئێرانی بە وڵاتێکی دۆست و برا ناوبرد و وتیشی: ئێمە وەکوو دوو دراوسێی هەمیشەیی دەبێ باشترین پێوەندیمان پێکەوە هەبێت.

342/