بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئامادە بوونی ئەمریکا لە سووریا نایاساییە، وتیشی: ئەمریکییەکان دەبێ خێرا خاکی سووریا بەجێ بێڵن.
وەزیری دەرەوەی سووریا لەم وتووێژە تەلەفزیۆنیە دا ھەروەھا تیشکی خستەسەر داکۆکیی تورکیا لە تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریاو وتیشی: حکومەتی تورکیا لە ھەنگاوێکدا بە پێچەوانەی ڕێککەوتنە ئەنجام گرتووەکان لە دانیشتنەکانی ئاستانە خەریکی داکۆکی کردن لە تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریایە.
جێگای ئاماژەیە ئەمریکاو تورکیا لە لایەنگرانی سەرەکیی تیرۆریستانی سەقامگرتووی سووریا دێنە ئەژمار.
342/