AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٤ شوبات ٢٠٢٢

٤:٤٦:٤١ ب.ن
1232789

پێشوازیی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە وەزیری دەرەوەی عوممان

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە وەزیری دەرەوەی عومان لە تاران پێشوازیی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە «سەیید بەدر بن حەمەد بو سەعیدی» وەزیری دەرەوەی عوممان لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشوازیی کرد.

وەزیری دەرەوەی عوممان بەیانیی ئەمڕۆ لە میانەی بەڕێ کردنی «عەلی نەجەفی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەسقەت بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە تاران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزیری دەرەوەی عومان دوای دیدارو وتووێژ لەگەڵ «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دیدارو وتووێژ دەکات.

342/