AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٣ شوبات ٢٠٢٢

٤:٢٩:٥٦ ب.ن
1232465

ئامادە بوونی موساد لە بەحرەین ئاشکراتر بوو

یاریدەری وەزیری دەرەوەی بەحرەین باسی ئامادە بوونی ئەندامانی دەزگای شۆڤاریی ڕێکخراوەی ھەواڵگری و ئۆپراسیۆنی تایبەتیی ڕژێمی زایونی «موساد»ی کرد لە وڵاتەکەی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «عەبدوڵڵا بن ئەحمەد ئالی خەلیفە» یاریدەری وەزیری دەرەوەی بەحرەین ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: موساد لە بەحرەین دایەو ئەم بابەتە وەکو بەشێک لە ھاوکاریی ئاسایشتی و ھەواڵگری لەگەڵ ڕژێمی زایونی دایە.

ئەم بەرپرسە بەحرەینییە وتیشی: دەست و پێوەندەکانی موساد لە ناوچەکەش دان و ئەگەر ھاوکاریی ئاسایشتی لە نێوان بەحرەین و ئیسرائیل، ببێتە ھۆی ئاسایشت و سەقامی زیاتری ناوچەکە، دەبێ ئەمە ڕوو بدات، ھاوکاریی ئاسایشتی و ھەواڵگری لەگەڵ ئیسرائیلیش بەشێکە لە ھاوبەشیمان.

ئەم ھاوکارییانە لە کاتێکدایە کە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینیی ڕابردوو ھەزاران کەس لە جەماوەری بەحرەین بۆ ئیدانەکردنی گەشتی کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی بۆ بەحرەین و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەم ڕژێمە ڕژا بوونە نێو شەقام و باراڕەوە.

342/