AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

٢٣ شوبات ٢٠٢٢

٤:٢٨:٤٨ ب.ن
1232463

فڕگەی عەرەبستان کەوتە بەر ھێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان

سەرچاوە میدیاییەکان باسی ھێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر فڕگەی «مەلیک عەبدوڵڵا»یان کردووە لە جیزانی عەرەبستاندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بەردەوامیی شەڕو گەمارۆی یەمەن، چەندین ئۆپراسیۆنیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەک دژی عەرەبستان و ئەبوزەبی ئەنجام داوەو ڕایانگەیاندووە: ئەم ئۆپراسیۆنانە ھەتا ڕاوەستانی شەڕی یەمەن بەردەوام دەبن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی یەمەنی شەوی سێ شەممە بە ھێرش کردنە سەر فڕگەی مەلێک عەبدوڵڵا لە جیزان بووە ھۆی بریندار بوونی چوار کەس.

تەلەفزیۆنی سەعودی بانگەشەی کردووە کە ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە لە گردوپەڕی فڕگەی «مەلیک عەبدوڵڵا» لە جیزان پێ و شوێنی گیراوەو لە نێو براوە.

وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن ماوەیەک لەمەوپێش لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە ھێندێک تاقیکاریی تازەو سەرکەوتووانەی لە سەر سیستێمە موشەکییەکانی ئەنجام داوەو بەم زووانە پەردەی لە سەر ھەڵدەگرێ و بنکەی دەست درێژانی پێ دەکاتە ئامانج کە ئەم کارەش لە ماوەی چەند مانگی ئەم دواییە بە سەرکەوتوویی ئەنجامی گرتووە.

342/