AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٢ شوبات ٢٠٢٢

٤:٣٥:٠٣ ب.ن
1232129

رووخاندنی ماڵی دیلکراوە فەلەستینییەکان لە لایەن رژیمی زایۆنییەوە

ڕژیمی زایۆنی لە کردەوەیەکی دوژمنانەدا درێژە بە رووخاندنی ماڵی دیلکراوە فەلەستینییەکان لە کەرتی رۆژاوایی ئەدات.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کردەوە دوژمنانەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی فەلەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان دا درێژەی هەیەو ڕژیمی زایۆنی ماڵی دیلکراوێکی دیکەی فەلەستینی ڕووخاند.

زایۆنیستەکان هێرشیان کردە سەر بەشی رۆژاوایی شاری جەنین و ماڵی فەلەستینییەکی دیکەیان ڕووخاند. ئەمە لە حاڵێکدایە کە حەوتەی پێشووش ماڵی کەسێکی دیکە لەم ناوچە ڕووخێندرا.

پێشتر بزووتنەوەی فەلەستینیی ئەلئەسیرە لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: زیندانەکانی ڕژیمی زایۆنی تووشی گەلێکە کە پێشتر  نەبوون. شەڕ دژی زایۆنیستەکان و پشتیوانی لە دیلکراوەکان تا کاتی ڕاگرتنی کردەوەکانی ڕژیمی زایۆنی درێژەی هەیە.

342/