AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٢٢ شوبات ٢٠٢٢

٤:٣٣:١٥ ب.ن
1232127

سەعدی ئەحمەد پیرە : هیچ کام لە ئەندامانی یەکیەتی لە پێکهاتەی شاندەکانی هەرێمی کوردستان لە مونیخ ئامادە نەبوون

ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان بە ڕەخنە گرتن لە پێکهاتەی شاندەکانی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایشی مونیخ وتی : هیچ کام لە ئەندامانی یەکیەتی نیشتمانی لە پێکهاتەی شاندەکانی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی مونیخ ئامادە نەبوون .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -سەعدی ئەحمەد پیرە سەبارەت بە بەشداری کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنی مونیخ کە لە چوارچێوەی  شاندەکانی دامەزراوەی سەرۆکایەتی  و سەرۆک وەزیرایەتی  هەرێم  بە دی هات  وتی : یەکیەتی ڕەخنە گری  پێکهاتەی  ئەو شاندەیە چۆنکوو شاندەکان بریتی لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاربەدەستانی سەر بەو پارتە لە ئەندامانی  ئەو شاندانە نەبوون . 

ئەندامی مەکتەب  سیاسی یەکیەتی جەختی  کردەوە ،  ئەوەش  یەکێک  لەو هەڵانەیە   کە چلۆنایەتی بەشداری  وهاوپەیمانی  پارتی دیموکرات نیشان ئەدات و لە ڕاستیدا  بە هیچ لەونێک شەراکەت نایەتە  حیساب . 
ناوبراو وتیشی : لانیکەم دەبوا وەزیری  پێشمەرگە وەک بەرپرسی هاوپەیوەند بە  تەوەری دانیشتنەکە یان بەرپرسی دەزگەی  ئاسایشی هەرێم  ، بەرپرسی دامەزراوەی   هەواڵگری وەزارەتی  پێشمەرگە یان وەزیری ناوخوی حکومەتی هەرێم  لە پەیوەندی لە گەڵ بەغدا ، لە ئەندامانی   شاندەکانی بەشداربوو لە دانیشتنەکدا بوایان. 

342/