AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

٢١ شوبات ٢٠٢٢

٨:٢٩:٠٢ ب.ن
1231787

داھێنانی گەنجێکی فەلەستینی بۆ دروستکردنی ئافرۆد بە پارچەی ئۆتۆمبێلی تێکشکاو

لاوێکی فەلەستینی دانیشتووی گوندی سنریا لە پارێزگەی قەلقیلیەی باکووری لێواری رۆژاوا داھێنانی کردووە و توانیویەتی بە پارچەی ئۆتۆمبێلی تێکشکاو ئۆتۆمبێلێکی ئافرۆدی تایبەتی شەخەوانی دروست بکات .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - فەلەستین کارگەی ئۆتۆمبێل سازیی نیە بەڵام ئەم لاوە 34 ساڵانە فەلەستینیە توانیویەتی ماڵەکەی خۆی بکاتە وەرشەیەکی بچووک بۆ دروسترکردنی ئەم ئۆتۆمبێلە ئافرۆدە  .

بە پێی راپۆرتی ناوەندی راگەیاندنی فەلەستین ، عەبدولکەریم ئەبوو حیجلە رۆژی شەممە گوتی ، دروستکردنی ئەم ئۆتۆمبێلە 2 ساڵی پێچووە . 

ئەبووحیجلە بەننایە و ھەندێ لە ئاسنگەری و فیتەرییش دەزانێ . 

342/