بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - هەرچەندە ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری پۆلیسی شارەکەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی شوباتی 2022، پۆلیسی شارەکە دەیەوێت هەوڵێکی توند دەست پێبکات بۆ بڵاوەپێکردن و کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان؛ بەڵام توانای ڕێگرییەکان زەحمەتن و سەرجەم شەقامەکانی ئۆتاوای پایتەختی گرتووەتەوە.
شۆفێرێکی بارهەڵگر مانگی ڕابردوو، بارهەڵگرەکەی لەبەردەم پەرلەمانی پایتەختی وڵاتەکەدا ڕاگرت و ناوەڕاستی شەقامەکەی مانگێک زێدەترە، گرتووە؛ ئۆتاوای پایتەختیش، بەهۆی مانگرتن و وەستاندنی بارهەڵگرەکان لەلایەن شۆفێرەکانەوە، شەقامەکانی ئۆتاوا ژیان تێیدا وەستاوە.
دوێنێ شەممە 19ی شوباتی 2022، خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر پۆلیس و پۆلیسی وڵاتەکەش، وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە و دەیان خۆپیشاندەریان دەستگیر کرد؛ لە ئێستا پۆلیسی پایتەختەکە، بەتوندی ڕێکارەکانی دژی خۆپیشاندەران دەست پێکردووە و هەوڵ دەدات ئەمڕۆ کۆتایی بە خۆپێشاندانە بەردەوامەکانی ئۆتاوا بهێنن.
342/