بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ناودێر کردنی ئەم رۆژە لە کۆنفڕانسی گشتیی یونسکۆ لە ساڵی 1999 بە مەبەستی یارمەتیدان بە فرەجۆریی زمانی و فەرھەنگیی ئەنجام بووە .
ناودێرکردنی رۆژی جیھانیی زمانی دایک دەگەڕێتەوە بۆ کاتێک کە ساڵی 1952 خویندکارانی زانکۆکانی شارەزای داکای پێتەختی ئەمڕۆی وڵاتی بەنگلادش کە ئەو کات پێی دەگوترا پاکستانی رۆژھەڵات و ھێشتا سەربەخۆ نەببوو ، بۆ بە نیشتمانی کردنی زمانی بەنگاڵی وەک دوھەمین زمانی پاکستان ( لە تەنیشت زمانی ئوردوو ) خۆپێشاندانی ئاشتیانەیان لەم شارە وەڕێ خست .
بە دوای ئەم ھەنگاوەی خوێندکاران ، پۆلیس تەقەی لێکردن و تاقمێک لەوانی کوشت . دوای سەربەستی بنگلادش لە پاکستان و لەسەر داوای ئەم وڵاتە ، بۆ یەکەم جار رێکخراوی یونسکۆ لە 17 ی نوامبری ساڵی 1999 رۆژی 21 ی شوباتی وەک رۆژی جیھانیی زمانی دایک ناوبرد.
بەپێی مەزندەی رێکخراوی نەتەوەکان ، لە نزیک بە 6 ھەزار زمانی ناسراوی جیهان ، نیوەیان لەحاڵی فەوتاندان . فەوتانی ھەر زمانێکیش بە مانای نەمانی فەرھەنگ و کولتور و دابونەریتی نەتەوەیەکە .
342/