AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
شەممە

١٩ شوبات ٢٠٢٢

٨:٠٦:٢٣ ب.ن
1231018

لە مەریمین؛ هێزە سەربازییەکانی تورکیا دار زەیتوونەکانی عەفرین دەبڕنەوە

هێزە سەربازییەکانی تورکیا ٥٠٠ داری زەیتوونی گوندی مەریمینی عەفرینیان بڕیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرچاوەکان رایانگەیاندووە هێزە سەربازییەکانی تورکیا ٥٠٠بنکە  داری زەیتوونی گوندی مەریمینی عەفرینیان بڕیەوە کە هی دوو کەسی خەڵکی ئەو گوندە بوون.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، هێزەکانی تورکیا بە شێوەی سیستماتیک سروشتی عەفرین دەڕووخێنن. ئەوان ساڵانێکە دەست بەسەر  زەیتوونی خەڵکی گوندەکەدادەگرن و رۆنی زەیتوون هەناردە دەکەن و دارە بڕاوەکانیش دەفرۆشن.

پاش داگیرکردنی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨، حکوومەتی تورکیا دەستی بە لەناوبردنی دار زەیتوونەکانی تورکیا کرد.روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە لە ماوەی ٤ ساڵدا زیاتر لە ٣٣٣ هەزار دار زەیتوون بڕاونەوە و ١٢ هەزار داریش ئاگر دراون.

342/