AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

١٨ شوبات ٢٠٢٢

٩:١٦:٥٩ ب.ن
1230694

مکوڕبوونی چین بۆ وەلا نانی دۆلار لە سەوداکانی لەگەڵ وڵاتانی ئاسیایی

بانکی ناوەندیی چین خەریکی بەستێن خۆش کردنە بۆ پەرە پێ دانی کەڵک وەرگرتن لە درافی نیشتیمانی لە سەوداو سەرمایەنانەوە لای وڵاتانی دراوسێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «یی گێنگ» سەرۆکی بانکی ناوەندیی چین وتی: ئەم ھەنگاوە بەشێکە لە گەڵاڵەی دەوڵەتی چین بۆ ھێزمەند کردنی ھاوکارییە ئابوورییە ناوچەییەکان.

«یی گێنگ» جەختی لەوەش کردەوە،بازاڕە تازەکان دەبێ خۆڕاگریی خۆیان بەھێز کەن و ئەمەش ڕێک ھەر ئەو شوێنەیە کە پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان ڕۆڵێکی کارای تیادا دەگێڕن.

سەرۆکی بانکی ناوەندیی چین وتیشی: پێشکەوتنەکانی ئەم دواییە لە مەڕ کەڵک وەرگرتن لە دراڤی نیشتیمانی لە نێو وڵاتانی ئاسیایی لە بواری ئاڵووێرو سەرمایەنانەوە، ئاسایشتی دراڤیی ناوچەکەی لە ھەمبەر حەپەساندنە دەرەکییەکان ھێزمەند کردووە.

مانگی ژانویە بوو کە بانکی ناوەندیی چین ڕێککەوتنی ئاڵووێرو سوئاپی دراڤیی دوو قۆڵیی لەگەڵ ئەندۆنێزیادا بۆ ھێزمەند کردنی ھاوکاریی ئابووری و سەرمایەنانەوەی نێوان دوو وڵات بۆ سێ ساڵی دیکە درێژ کردەوە.

جاکارتاش ڕایگەیاندووە لە ھەوڵەکان لە ئاراستەی پەرە پێ درانی کەڵک وەرگرتن لە دراڤی نیشتیمانیی وڵاتان لە سەرمایەدانان و ئاڵووێری بازرگانی لە باتی دۆلار بە تەواوی پشتیوانی دەکات.

342/