AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

١٨ شوبات ٢٠٢٢

٩:١٢:٣٢ ب.ن
1230686

بەرپاکرانی خۆپیشاندانی دژی ئەمریکی لە حەسەکەی سووریا

سەدان کەس لە جەماوەری پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جەماوەری پارێزگای حەسەکەی سووریا شەوی پێنج شەممە بە بەرپا کردنی خۆپیشاندان و ھەڵدانی دروشم، ئامادە بوونی نایاسایی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریاو تاڵان کردنی سەرچاوە نەوتییەکانی ئەم وڵاتەیان ئیدانە کرد.

جەماوەری حەسەکە لە مەیدانی حافز ئەسەد مانیان گرت و تێکدرانی ژمارەیەک لە دامەزراوە دەوڵەتییەکان لەوانە بیناکانی فێرکاری لە لایەن ھاوپەیمانیی ئەمریکاو دەست گرتن بە سەر بڕێک لە بیناکانی زانکۆ لەم پارێزگایە لە لایەن ھێزەکانی سووریای دیموکراتیان ئیدانە کرد.

ھۆزوتیرەکانی عەرەب لە کاردانەوە بەرامبەر بە ھەنگاوەکانی ھەسەدە ڕایانگەیاندووە، دەست درێژکاریی ھێزەکانی ھەسەدە پێشێل کردنی بەھا ئاکاری و مرۆڤییەکانە کە بە داکۆکیی ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا دژی دانیشتووانی ئەم ناوچەیەو ماڵ و سامانیان ئەنجام دەگرێت.

342/