AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
ھەینی

١٨ شوبات ٢٠٢٢

٩:١١:٤٧ ب.ن
1230685

کوژرانی سەرکردەی بەکرێگیراوانی تورکیا لە سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی کوژرانی سەرکردەیەکی بەکرێگیراوانی سەربە تورکیای کردووە لە گردوپەڕی «حەڵەب» لە باکووری سیووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سوپای تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە دوو ئۆپراسیۆنی فۆرات و ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتون چوار ھەزار کیلومەتر لە خاکی سووریا لەوانە عەفرین و شارەکانی ئەلباب ، ئەعزازو جرابڵۆسی داگیر کردووە.

ناوچەکانی ژێر ڕکێفی تورکیاو تاقمە تیرۆریستەکانی سەربە سوپای ئەم وڵاتە ڕەوشتێکی ناپاوەجێ و ئاڵۆز بە خۆیانەوە دەبینن و پێکدادانی نێوان تیرۆریستان ھەروا بەردەوامەو بووەتە ھۆی زەبر وێکەوتنی خەڵکی ئەم ناوچانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھیەواڵدەریی فەرمیی سووریا، لە درێژەی پێکدادانی نێوان تاقمە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە سەرکردەیەکی ھێزە بەکرێگیراوەکانی سەربە ئانکارا لە گردوپەدی حەڵەب کوژرا.

بەرپرسانی سووری دەڵێن، تورکیاو بەکرێگیراوانی ئەم وڵاتە، ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریایان کردووە بە جێگە ڕمبازێنی خۆیان بۆ ئەنجام دانی ھێرش و کردەوەی دەست درێژکارانەی دژی شارومەندانی سووری.

دەوڵەتی سووریا وێڕای بە داگیرکەر ناوبردنی تورکیا گەلێک جار خوازیاری کشانەوەی لەشکریانی تورک و ھێزەکانی سەربە ئانکارا بووە لەم وڵاتە.

342/