بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نەفتالی بێنێت سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی رۆژی رابردو لەسەر بانگێشتنی فەرمیی حەمەد کوڕی عیسا پادشای بەحرێن سەردانی ئەم وڵاتەی کرد .
بە پێی راپۆرتی رۆژی چوارشەممەی مەنامە پۆست ، خەڵکی بەحرێن لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە بۆ وێنە منامه، المصلی،بنی جمره، الدیه، جدحفص،السنابس ، بە سازدانی خۆێشاندان ، سەردانی نەفتالی بێنێت بۆ وڵاتەکەیان شەرمەزار کرد .
خۆپێشاندەران ھەروەھا خوازیاری ئازادکرانی بەندکراوانی سیاسی بوون و پێبەندیی خۆیان بە ئارمانجەکانی راپەڕینی 14 ی شوبات دوپات کردەوە .
بەحرێن لە 14ی شوباتی 2011 وە شایەتی راپەڕینی جەماەریی لە دژی رژێمی ئالی خەلیفەیە .
342/