بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی ڕابردوو سێشەممە بە بانگهێشتی فەرمی حەمد بن عیسا پاشای بەحرەین بۆئەم وڵاتە سەفەری کرد. بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، کۆمەڵی ویفاقی ئیسلامیی بەحرەین ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: سەفەری نەفتالی بنێت بۆ مەنامە وەکوو ڕاگەیاندنی کۆتایی شیاوەتی یاسای بنەڕەتی وڵات وشیاونەبوونی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە.
کۆمەڵی ویفاق لەم بەیاننامەیەدا جەختی کرد: سەفەری بنێت وەکوو وەپشت سەرنانی هەموو هێڵە سوورەکان وبنپێکردنی بایخ وپەیمان نامەکان وهاندان و ورۆژاندنی خەڵکی بەحرەین ونەتەوە عەرەب وموسوڵمانەکانە.
هەرلەم حاڵەدا ، لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا هەزاران کەس لەخەڵکی بەحرەین لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەسەفەری نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆوڵاتەکەیان ، خۆپێشاندانی ناڕازیانەی بەڕێوە برد.
342/