AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : MEHRNEWS
چوارشەممە

١٦ شوبات ٢٠٢٢

٩:٢٨:١٢ ب.ن
1230057

کاردانەوەی توندی مەسعود بارزانی بە بڕیاری دادگەی فیدڕاڵی عێراق

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -  لەپەیامێکدا سەبارەت بە بڕیارەکەى دادگای فیدراڵی لەبارەى نەوتى هەرێمەوە مەسعود بارزانى رایگەیاند: بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە.

بارزانی جەختی کرد کە ئامانج لەو بریارە دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.

342/