بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حسەین ئەلدیھی» یاڕیدەری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی ویفاقی بەحرەین لە کۆبوونەوەی ھاوپشتی بە بۆنەی یانزەھەمین ساڵکەڕی دەستپێکی شۆڕشی ١٤ی فڤریەی بەحرەین لە بەیڕووت وتی: جەماوەری بەحرەین بە دووی ژیانێکی سەربەرزو ئازادی و خەباتی دژی گەندەڵیی سیاسی و دارایی و تاڵان و بڕۆی سامانی گشتییەوەن.
«ئەلدیھی» وتیشی: ئێمە لە دەرەوەی بەحرەین دەژین، چونکو وڵاتەکەمان بووەتە بەندیخانەیەکی گەورەو ئەندامانی ئەلویفاق و نەیارانیش دەستبەسەرن و لە بەحرەین دا کاری سیاسی سەر ناگرێت.
یاڕیدەری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی ویفاقی بەحرەین وتیشی: حکومەتی بەحرەین، زایونییەکانی بردووەتە نێو ناوەندە سەرەکییەکانی وڵات و کلیلی کنەکردنە نێو ئەم وڵاتەی پێ سپاردوون.
تاقمەکانی بەرگریکاری مافی مرۆڤ گەلێک جار حکومەتی مەنامەیان لە بەر سەرکوت کردن و داپڵۆساندنی نەیاران ئیدانە کردووەو خوازیاری چاکسازی لە میکانیزمی سیاسیی ئەم وڵاتە بوونە.
342/