AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٦ شوبات ٢٠٢٢

٩:٢٥:٤٥ ب.ن
1230053

عیسا قاسم: بەحرەین، ئامادە بوونی زایونییەکانی پێ قەبووڵ ناکرێت

ڕابەری شێعەکانی بەحرەین جەختی کرد، جەماوەری ئەم وڵاتە تەنانەت بۆ چرکەیەکیش ئامادە بوونی زایونیەکانی لە خاکی خۆی دا پێ قەبووڵ ناکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی دوێنێ دووشەممە لە ساڵگەڕی شۆڕشی ١٤ی فڤریەی بەحرەین بۆ یەکەم جار سەردانی مەنامەی کردو ئەمڕۆش چاوی بە «حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە»ی پاشاو «سەلمان بن حەمەد ئالی خەلیفە»ی پاشمیرو کوڕی دەکەوێت.

بە پێی ڕاپۆرتی نەشرە، «شێخ عیسا قاسم» ڕابەری شێعەکانی بەحرەین، ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گەشتەکەی «نفتالی بێنێت» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی سازشکاری ئالی خەلیفە جەختی کرد: گەلی بەحرەین نەیاری ئامادە بوونی «نفتالی بێنێت» لە خاکی وڵاتەکەیەتی و پێی قەبوڵ ناکرێت.

ناوبراو ڕوو لە «نفتالی بێنێت» وتی: شۆڕشی جەماوەریی ١٤ی فڤریە و گەلی سەربەرزی بەحرەین ھەر ھەموویان لە بەرامبەر ئامادە بوونی تۆ خۆڕاگری دەنوێنن.

342/