AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١٦ شوبات ٢٠٢٢

٨:٤٧:٤٧ ب.ن
1230042

سووریا بەمزووانه دەگەڕێتەوە کۆمکاری عەرەبی

مەحمود خەلیفە ڕاوێژکاری سەربازیی کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا بەئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسیی ڕاگەیاندوه‌، "سوریا لەم نزیکانە کورسیەکەی لەکۆمکاری عەرەبیی وەردەگرێتەوە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەوتەی ئەو، "لەماوەکانی ڕابردودا لەپێناو گەڕانەوەی دیمەشق بۆناو کۆمکاری عەرەبیی چەند بۆچونێک خراونەتەڕوو، بەڵام سوریا بەمنزیکانە کورسیەکەی وەردەگرێتەوە".

ئه‌وه‌شى وت،"هێشتا کورسی سوریا لەناو کۆمکاری عەرەبیی لانەبراوە، بەڵکو تاوەکو ڕەخساندنی دۆخێکی گونجاو لەناو سوریاو لەناو چوارچێوەی عەرەبیدا دێتە ئاراوە، هەڵپەسێردراوە".

لەماوەی ڕابردودا ئەحمەد ئەبوو غەیز ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبیی ڕایگەیاندبوو، گەڕانەوەی سوریا بۆناو کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبیی‌و بەشداریکردنی لەلوتکەی داهاتوو کە لەجەزائیر بەڕێوەدەچێت، پەیوەستە بەسازانی عەرەبیی‌و وەڵامدانەوەی دیمەشق بۆ دەستپێشخەریی‌و هەڵوێستە عەرەبییەکان.

342/