بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - شارۆچکەنشینانی زایونی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە پاڵپشتی لەشکریانی ئیسرائیلی ھەڵیانکوتایەسەر گەڕەکی «شێخ جەڕڕاح» لە قودسی داگیر کراو.
بە پێی ڕاپۆرتی سانا، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: فەرمانەکانی کاربەدەستانی ڕژێمی زایونی بۆ کۆچ پێکردنی فەلەستینییەکان و تاڵان کردنی سامانەکانیان لە کگەڕەکی «شێخ جەڕڕاح» لە قودسی داگیرکراو تاوانی جەنگی و کردارێکی دژی مرۆڤانەیە و پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەیی و مرۆڤ دۆستانەکان دێتە ئەژمار.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەم بەیاننامەیەدا داوای لە وڵاتانی جیھان و ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و مرۆڤ دۆستەکان کرد ھەتا بۆ قەدەغەکردنی بەردەوامیی ھەنگاوی دڕندانەی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینییەکان لە قودسی داگیرکراو دەستبەجێ بجوڵێنەوە.
342/