AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
سێشەممە

١٥ شوبات ٢٠٢٢

٩:٠٠:٢٧ ب.ن
1229658

پیرۆزبایی ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی ئیمامی عەلی(ع)

ئەمڕۆ سێ شەممە سیانزەی ڕەجەبی ساڵی ١٤٤٣ی کۆچیی مانگی ڕێککەوت لەگەڵ ١٨ی فڤریەی ٢٠٢٢، ساڵگەڕی لە دایک بوونی متفەڕکی ئیمامی عەلی(ع)ـە.

حەزرەتی عەلی کوڕی ئەبی تالیب لە سیانزەی مانگی ڕەجەب لە نێو ماڵی کەعبەدا لە دایک بوو. حەزرەتی ئیمامی عەلی(ع) ھەر لە ھەڕەتی تازە لاوییەوە لە لای ڕەسوڵی سەردار حەزرەتی موحەممەدی موستەفا(ص) پەروەردە کرا.

بەڕێزی یەکەم کەسێک بوو کە باوەڕی بە ئیسلام ھێناو لە تەواوی قۆناغەکانی بانگەوازو برەو پێ دانی دینی پیرۆزی ئیسلام لە لایەن پێغەمبەری سەردار(ص)ەوە سەرەکی ترین ھاوڕێ و یاوەری ئەو حەزرەتە دەھاتە ئەژمار.

لە ڕۆژمێری کۆماری ئیسلامیی ئێران دا ساڵگەڕی لەدایک بوونی یەکەم ئیمامی موسڵمانانی جیھان وەک ڕۆژی باوک ناودێری کراوە.

ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتنی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی ئیمامی عەلی(ع) لە تەواوی موسڵمانان و بیرئازادانی دیکەی جیھان پیرۆز دەکات.