بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - شارۆچکە نشینان وسەربازانی زایۆنی شەوی دووشەمە بە پەلامارکردنە سەر گەڕەکی شێخ جەڕاح هەڵکەوتوو لە قودسی داگیرکراو، لە گەڵ فەلەستینیەکان تێکهەڵچوون .
بە پێی ڕاگەیندرانی سەرچاوە فەلەستینەکان سەربازانی زایۆنی بە هاویشتنی فیشەکی پلاستیکی و بۆمبی دەنگی و گازی فرمێسکهێن لانیکەم 31 فەلەستینیان بریندارکرد وحەوت کەسیشیان گرت . موحەمەد حەمادە وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامی فەلەستین حەماس لە قودسی داگیرکراو لە کاردانەوە بە پەلاماری سەربازان و شارۆچکە سازی زایۆنیەکان بۆ سەرگەڕەکی شێخ جەڕاح وتی: پەلاماری شارۆچکە نشینانی زایونی بۆ سەر فەلەستینیەکان، دەسدرێژی ئاشکرا و یاری کردن بە ئاگرە بۆ ئەوەی کە سەرانسەری فەلەستین بە هەموو تواناوە بۆ پاراستن لە قودس هەڵدەگیرسێ .
بڕیاری ڕژیمی زایۆنی بۆ دەرکردنی فەلەستینیەکان لەو گەڕەکە لە مانگەکانی ئەم دواییە دا شەپولێک لە ئیدانە کردن و ڕەخنەی جیهانیی بە دواوە بووە .
342/