AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
دووشەممە

١٤ شوبات ٢٠٢٢

٨:٢٧:٥٢ ب.ن
1229364

بڕیاری ئەمریکا بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی F-35بە یۆنان

میدیایەکی یۆنانی بانگەشەی ئەوەیکرد حکومەتی ئەمریکا بۆ یارمەتیدان بە باڵادەستیی ئاسمانیی یۆنان لە بەرامبەر تورکیا ، پێشنیاری فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی F-35ی داوە بە یۆنان .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پێوەندیی یۆنان و تورکیا کە دوو وڵاتی ئەندامی ناتۆن ئاسایی نیە بە جۆرێک کە ساڵی رابردوو ئەم پێوەندیە بە توندی تێکچوو و گەمیە جەنگیەکانی دوو لایەن لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست لە شەڕ لەسەر سنوورە دەریاییەکان و مافی وزە رووبەڕووی یەک بوونەوە .

دوو وڵات ساڵی رابردوو لەسەر دۆزینەوەی گاز لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست تا ئاستی لێکدانی سەربازیی چوونەپێش .

بە پێی نووسینی ماڵپەڕی ئاتێن نیوز ، بە گوێرەی زانیاریەکانی هێزی ئاسمانیی یۆنان ، پێشنیاری ئەمریکا تایبەت بە فرۆشی فڕۆکەی جەنگیی  F-35 بە بڕی 3.5 ملیار دۆڵار بە یۆنانە . 

تا ئێستا وڵامی یۆنان بۆ ئەم پێشنیارە دیار نیە .

342/