بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوێنێ هەینی ، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ''حەوت ملیار دۆلاری سامانیدەست بەسەرگیراوی ئەفغانستان لە ئەمەریکا بۆ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی هێرشە تیرۆرستییەکەی 11ی سێپتەمبەر بەکاربهێنرێت هەر بەو بۆنەیەوە بڕیارێکی لەو شێوەیەی مۆر کردووە.''
باسی لەوەشکردووە، ''3.5 ملیارەکەی تر دەخرێتە سندوقێکی متمانەوە بۆ هاوکاریکردنی مرۆیی لە ئەفغانستان تەرخان دەکرێت.''
لە لایەکی دیکەوە، محەمەد نەعیم، وتەبێژی ئۆفیسی سیاسی تاڵیبان لە دۆحە لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "دزیکردنی ئەو پارەیەی خەڵکی ئەفغانی کە لەلایەن ئەمەریکاوە دەستی بەسەرداگیراوە، نزمترین ئاستە کە وڵاتێک لە ڕووی ئەخلاقی و مرۆییەوە بیکات. شکست و سەرکەوتن بەشێکە لە مێژووی مرۆڤایەتی بەڵام گەورەترین و شەرمەزارترین شکست بۆ وڵاتێک یان بۆ خەڵکەکەی شکستی لەشکری مۆرالیشە."
حەوت ملیار پارەی بانکی ناوەندی وڵاتەکە، کە لە بانکی فیدراڵی نیویۆرکدا بوو، لەو کاتەوەی حکومەتەکەی ئەشرەف غەنی ڕووخا و تالیبان دەستی بەسەر وڵاتەکەدا گرتووە سڕکراوە. وڵاتەکە لە ئێستادا دووچاری داڕمانێکی گەورەی ئابوری و ناسەقامگیری خۆراک بووەتەوە.
342/