AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : MEHRNEWS
شەممە

١٢ شوبات ٢٠٢٢

١١:٠١:٢٧ ب.ن
1228698

دەنگدانەوەی ڕێپێوانی گەورەی خەڵکی ئێران لە میدیاکانی جیهان

میدیا بیانییەکان ئەمساڵێش وەکوو هەموو ساڵێک رووماڵی ڕێوڕەسمی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیان لە سەرووی هەواڵەکانی خۆیان داناوە بە شێوەیەک کە سەردێڕی یەکەمی هەموو میدیاکان شرۆڤە و هەڵسەنگاندنی ئەم هەواڵانە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە ٤٣ ساڵی پێشوودا هەموو کات رەوتی سیاسی ئێران لەلایەن میدیا بیانی و ناوچەییەکانەوە سەرنجی لەسەر دراوە بە تایبەت لەو شوێنانەی کە بەشداری کۆمەڵایەتی خەڵکی ئێران پشتیوانی شۆڕش بووە.

ئەمڕۆ زۆربەی میدیا بیانییەکان ڕووماڵی ٢٢ی ڕێبەندان و سەرکەوتنی شۆڕشی ئێرانیان لە سەرووی هەواڵەکانی خۆیان داناوە.

هەواڵدەریی ئاسۆشیەتێدپرێس بەم سەردێڕەوە کە "ئێرانییەکان جێژنی ٤٣هەمین ساڵوەگەڕێ شۆڕسی ئیسلامی بەڕێوە دەبەن" نووسی: هەزاران مۆتۆر و ئۆتۆمبێل ڕۆژی هەینی مەشقیان بەڕێوە برد، گەرچی ژمارەیەکی کەمی خەڵک بە بۆنەی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتبوونە سەر شەقام.

هەروەها نووسیویە: ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی هاوکات بووە لە گەڵ دانوستانەکانی ڤیەنا و لە درێژەشدا ئاماژەی بە وتەکانی بەرپرسانی کۆشکی سپی سەبارەت بە کۆتایی هاتنی دانوستانەکان تا دوو حەوتەی داهاتوو کردووە.

کەناڵی هەواڵدەری ئەلجەزیرەش ڕووماڵی تایبەتی جێژنی ٢٢ی ڕێبەندانی بە وتووێژ لە گەڵ کارناسان لێک دایەوە. کارناسە بیانییەکان کاردانەوەیان بە وتەکانی ڕيییسی نیشان داوە کە وتوویە: هیوایەکمان بە دانوستان و ڤیەنا نییە بەڵام بە لاوانی ئێرانی دەڵێین داهاتوو ڕوونە.

هەواڵدەری ئاناتۆلی تورکیا، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلمەیادین، هەواڵدەریی ئێسپۆتنیک، کەناڵی ئەلمێنار و ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئەلعەهدیش ڕاپۆرتیان لە سەر جێژنی ٢٢ی ڕێبەدان لە ئێران بڵاو کردەوە و ئەم رووداوەیان شرۆڤە کرد.