بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەسانێک لە کۆشکی سپی هێشتا هیوادارن پێوەندی ئەردۆغان لە گەڵ دەوڵەتی ئەمریکا چاک بێتەوە.
ئەو وتیشی: هەڵوێستی ئەمریکییەکان لە بەرانبەر هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بێ ئەخلاقییە. لە نیوەی دووهەمی دەوڵەتی ترامپەوە، ئەمریکا بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی تورکیا دەستی بە خیانەت بە هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا کردووە.
هەروەها ڕاشیگەیاند: تورکیا بۆتە پەناگایەکی هێمن بۆ داعش. ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە چونکوو تورکیا لە داعش پشتیوانی دەکات بە هەمان شێوە کە پاکستان لە ئەلقاعیدە پشتیوانی دەکات.