AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

١١ شوبات ٢٠٢٢

٢:١٩:٢٢ د.ن
1228433

ڕێبەرانی جیهان سەرکەوتنی شۆڕشیان لە خەڵک و دەوڵەتی ئێران پیرۆزبایی کرد

بەرپرسانی وڵاتانی جیهان بە ناردنی پەیام، هاتنی ٤٣هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان لە خەڵک و بەرپرسانی ئێران پیرۆزبایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ژمارەیەک لە ڕێبەرانی جیهان بە ناردنی پەیام هاتنی ٤٣هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانیان لە خەڵک و بەرپرسانی ئێران پیرۆزبایی کرد.

تەمیم بن ئەحمەد ئال سانی ئەمیری قەتەر بە ناردنی پەیام بۆ ئایەتوڵا رەییسی، ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی پیرۆزبایی کرد.

هەیسەم بن تارق، پاشای عەمانیش پەیامی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک کۆماری ئێران ناردووە.

محەمەد عەبدولسەلام وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن بە دەرکردنی پەیامێک ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی پیرۆزبایی کرد. لە پەیامەکەیدا نووسراوە: ئێمە ٤٣هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕش بە خەڵک و ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران پیرۆزبایی دەڵێین.

ئێلهام عەلی ئوف سەرۆک کۆماری ئازەربایجانیش هەروەها پەیامی بۆ سەرۆک کۆماری ئێران ناردووە و پیرۆزبایی کردووە.

نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان بە ناردنی پەیامێک پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری ئێران کردووە و داوای کردووە بۆ ئەم وڵاتە سەفەر بکات.

هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرۆک کۆماری بلارووس، سەرۆک کۆماری کۆرۆواسی، سەرۆک کۆماری ئەمارات، حاکمی دوبەی ئەم ڕۆژەیان بە خەڵکی ئێران پیرۆزبایی وتووە.

هەروەها ڕۆژی پێشوو وەزیرانی دەرەوەی دەیان وڵات وەکوو سویس، رووسیا، چین، ژاپۆن، لەهستان،تورکیا، پاکستان، رۆمانی، ئێستۆنی، تاجیکستان، کوروواسی، ئۆزبەکستان و ... هاتنەوەی ساڵوەگەڕێ شۆڕشی ئیسلامی و رۆژی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان پیرۆزبایی کردبوو.