AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

١٠ شوبات ٢٠٢٢

١٢:٠٧:٥٨ د.ن
1228090

سەیید حەسەن نەسروڵڵا: ئێران لە ئێستادا ھێزی گەورەی ناوچەکەیە

سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕۆژانی گەڕانەوەی ئیمام خومەینی(رە) لە تاراوگە بۆ ئێران لەو نمونانەی ئەیاموڵڵا بوو، وتی: ئێران ھێزێکی گەورەی ناوچەییە و ھەڕەشەی ئیسرائیلییەکان تەنیا بۆ ترساندنەو بۆخۆیان دەزانن کە وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران توند دەبێت و لە سەریان گران دەکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم وتی: شادیی خەڵک لەکاتی گەییشتنەوەی ئیمام خومەینی لە تاراوگەی پاریسەوە بۆ فڕگەی تاران کە ٤٣ ساڵ لەمەوبەر ئەنجامی گرت، لە جوانترین نمونەکانی ئەیاموڵڵای دەیەی فەجرە.

ناوبراو بە دەربڕینی ئەمەی کە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە نمونەکانی ئەیاموڵڵایە، جەختی لەوەش کردەوە کە، مرۆڤ لە ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی توشی شاگەشکەیەکی ناوازە دەبێت.

وتیشی: ئێرانی ئەمڕۆ خاوەنی سەربەخۆیی ڕاستەقینەو ئازادییەکی تۆکمەوتەواوە کە گەل تیادا بە شێوەیەکی ڕاستینە نوێنەرایەتیی دەکەن و لە ڕووی سەربەخۆیی و دەستەڵاتی ڕاستەقینەوە لە جیھاندا سەرمەشقە.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان وتیشی: ئێرانی ئەمڕۆ ھەوڵ دەدات کە بنج و بناوانی ئیسلام پتەوتر کاتەوەو ئا لەم ڕووەوە سەرمەشقی وڵاتێکی ڕاستەقینەی ئیسلامییە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ئەمڕۆدا بە وڵاتێکی گەورەی ناوچەیی زانی کە نەک ھەر شوێن لە سەر ڕووداوەکانی ناوچەکە دادەنێت بەڵکو کاریگەریی لە سەر تێکڕای جیھانیش ھەیە.

342/