AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : sahartv
پێنجشەممە

١٠ شوبات ٢٠٢٢

١٢:٠٤:٣٠ د.ن
1228085

چەند تەقینەوەیەکی قورس لە گردوپەڕی مەیدانی نەوتیی «ئەلعەمەر»ی سووریا لە شوێنی مۆڵ درانی ھێزەکانی ئەمریکی ڕووی دا

سەرچاوە عەرەبییەکان بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند: زرمەی چەندین تەقینەوە لە نزیکی مەیدانی نەوتیی «ئەلعەمەر» لە دێرۆزووری سووریا شوێنی مۆڵ درانی ھێزەکانی ئەمریکی لە سنووری عێراق و سووریا بیستراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەگێڕانەوە لە کەناڵی تەلگرامیی «سابرین نیوز»ی سەربە ھێزەکانی خۆڕاگری ھێشتا بکەرانی تەقاندنەوەکە ئاشکرا نەبوونە.

بە شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستی داعش وەکو باڵی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا لە سەرماوەزی ١٣٩٦ی کۆچیی ھەتاوی ھێزەکانی ئەمریکی ڕاستەوخۆ جێگای ئەم تاقمە تیرۆریستییەیان گرتەوەو ڕێک ھەر لەو کاتەشەوە لە باتی داعش دەستیان کردووە بە ھەڵێنجاندن و دزینی نەوتی سووریاو بەردەوام کردنی قەڵاچۆی خەڵکی ئەم وڵاتە.

342/