بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی سانا، بەدوای هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا بۆ گوندی بەهیرە لە باکووری حەسەکە، منداڵێک کوژرا و چەند کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند: هێزەکانی تورکیا بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ماڵێکیان لە گوندێکی حەسەکە کردە ئامانج کە منداڵێکی ١٣ ساڵانی تێدا کوژرا.
تورکیا بە بێ مۆڵەتی یاسایی و بە بیانووی بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریستەکانی پەکەکە لە خاکی ئەم وڵاتە دایە.