بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا بە گوێرەی هەواڵدەری تاسی رووسیا، سیستەمی هەواڵدەری بیانی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەمریکا لە بازرگانی کردنی نایاسایی نەوتی سووریا چالاکە. ئەم سیستەمە هەواڵدەرییە ئەمریکای بە تاڵان کردنی سەرچاوە سروشتییەکانی سووریا تاوانبار کردووە.
بە پێی راپۆرتی ئەم ڕێکخراوە رووسییە، هەموو مانگێک نزیکەی ٣ ملیۆن بەرمیل نەوت لە ناوچەکانی حەسەکە، ڕەقە و دەیرەزوور بەرهەم دێت کە لە ڕێگای هێزە ئەمریکییەکان و بە تانکری هەرێمی کوردستانی عێراق دەگوازرێتەوە.